ئەردۆغان: بەهۆی زیانی خۆپیشاندانەکانەوە لێپرسینەوە لە ئۆپۆزسیۆن دەکرێت
.png)
یەک هەفتە لەمەوپێش
سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارە لەو زیانانەی بەر موڵکی دەوڵەت و ئەندامانی پۆلیس کەوتووە، لەسەر ئەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی گوتی: ئۆپۆزسیۆن دەست لە هاندانی خەڵک هەڵگرێت، ئەوەی بۆی دەمێنێتەوە تەنها شەرمەزارییە.
هەروەها دەشڵێت: خۆنیشاندانەکانی دژی لەکارلادانی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ گۆڕاوە بۆ توندوتیژی، زیان بەر موڵکی دەوڵەت و پۆلیس کەوتووە، ئۆپۆزسیۆن لەسەر ئەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەردۆغان گوتی: کارە لە پێشینەکانمان پاراستنی ئابووری تورکیایە و ڕێگە نادەین زیان بەر ئەو کەرتە بکەوێت، گوتیشی: نمایشەکانی ئۆپۆزسیۆن و خۆ نیشاندانەکانیان کۆتایی دێت، شەرمەزار دەبن لەوەی شەڕیان بۆ تورکیا هێنا.
دوێنێ خۆپیشاندانەكانی توركیا چووە قۆناغێكی دیكەوە، پاش ئەوەی دادگا بڕیاریدا بە فەرمی تا كۆتایی هاتنی دادگایكردنەكەی ئەكرەم ئیمامئۆغلو دەستگیربكات، لەكاتێكدا لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە دەستگیركرابوو.
ڕۆژی (19ـی ئاداری 2025)، لەسەر دوو دۆسیەی جیاواز و بە تۆمەتی ڕەخساندنی هەلی كار لە دامەزراوەكانی شارەوانی بۆ ئەندامانی پەكەكە و ئەنجامدانی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن، ئەكرەم ئیمامئۆعڵو كە دوو خولە لەسەریەك بە سەرۆكی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبوڵ هەڵدەبژێردرێت دەستگیر كرا.
دەستگیركردنی ناوبراو لە كاتێكدایە ماوەیەكە ناوی ناوبراو پەسەند كراوە وەك كاندیدی كاندیدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەركۆماری توركیا ئەمڕۆیش لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی جەهەپە توانی نزیكەی 15 هەزار دەنگ بە دەست بهێنێت.
