هەفتەیەکە خۆپیشاندانەکانی تورکیا بەردەوامە

یەک هەفتە لەمەوپێش
ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە خۆپیشاندانەکانی تورکیا لە دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ و کاندیدی چەهەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا بەردەوامە، تائێستاش هەزار و 300 کەس دەستگیرکراون کە دەیان رۆژنامەنووسی تێدایە.
بە گوێرەی هەواڵێکی فرانس 24، تەنها لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردوو ئیستەنبوڵ 43 خۆپیشاندەر دەسگیرکراون، دەیان رۆژنامەنووسیش لە ئیزمیر و ئیستەنبوڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرباری رێگرییەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا، بازنەی خۆپیشاندانەکان فراونتربووە و دەیان هەزار کەسیش لە ئیستەنبوڵ و 55 پارێزگای دیکەی تورکیا دەژی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن.
لە رۆژی 19 ئەم مانگە، ئیمامئۆغڵو، بەتۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر دەستبەسەرکرا، رۆژی یەکشەممەش لەدوای چوار رۆژ لەدەستبەسەرکردنی دادگا بڕیاریدا رەوانەی زیندانی بکات، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش رایگەیاند، ئیمامئۆغڵو بەشێوەیەکی کاتیی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
