وەزارەتى دارایی: سبەینێ مووچە دابەشدەکەین

5 ڕۆژ لەمەوپێش



 

وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت پێنج شەممە ( ٢٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.    

لەڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتى دارایی ئەوە دەخاتەڕوو کەمێک لەمەوبەر بڕی (٩٥٤) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژملرى بانکییان.

هەروەها دەشڵێت: ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەت.

تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.                            
کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                                                                         سبەی پێنج شەممە ( ٢٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.    
                                        
تیبینی؛
١-ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.  
                                                 
٢- ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
  
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.     

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار