ماکرۆن بەمەرج ئامادەیە پێشوازیی لە شەرع بکات

4 ڕۆژ لەمەوپێش



سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرای کرد سێ مەرجی سەرەکییان هەیە ئەگەر ئەحمەد شەرع جێبەجێیان بکات ئامادەی پێشوازیی لێبکات، هەفتەکانی داهاتووش یەکلا کەرەوە دەبن لەوبارەیەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جوزێف عۆن سەرۆک کۆماری لوبنان رایگەیاند: سێ مەرجمان هەیە بۆ سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا، مافی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا جێبەجێ بکات، بەروونی روبەڕوی تیرۆر ببێتەوە و گرەنتی گەڕانەوەی پەنابەر و ئاوارەکان بکات، ئەو سێ بنەمایە سەرەکیین بۆ حوکمڕانی قۆناغی راگوزەری سوریا و ئایندەی ئەو وڵاتە.

وتیشی :"بەرەچاوکردنی دۆخی چەند هەفتەی داهاتوو ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن و پێشوازی لە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا، چونکە چەند هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت، تائێستاش ئەو گفتوگۆیانەی هەیە بەشێوەیەکی ئەرێنی و باش بەڕێوەدەچن.

ئەوە لەکاتێکدایە هەردوو سەرۆکی لوبنان و فەرەنسا لە رێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا و دواتریش لەگەڵ سەرۆکی یۆنان و قوبرس گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەرە سورییەکان.

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: پرسی ئاوارە و پەنابەران بابەتی گرنگن بەلای لوبنانەوە، بەهەمانشێوە بۆ ناوچەکەش گرنگن.

ماکرۆن زیاتر لە جارێک جەختی لەسەر گرەنتی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی کرد بۆ گەڕانەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لەوبارەیەوە کاری رژد بکەن بۆ گەڕانەوەی پەنابەران و رەچاوکردنی ئاستی ئابوری و کۆمەڵایەتییان.

لەگەڵئەوەشدا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دۆخی سوریای بە ناسەقامگیر و نەگونجاوزانی لە قۆناغی ئێستادا دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد کە زیاتر لە خێزانەکەی زیاتر لە نیوسەدە حوکمڕانیی سوریایان کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار