ئیمامئۆغڵو: لەبەرئەوەی ڕکابەری ئەردۆغانم بۆیە زیندانی کراوم

4 ڕۆژ لەمەوپێش



ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی دوورخراوەى گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ لە نوسینێکیدا کە لە رۆژنامەى نیۆرک تایمز بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە تورکیا رژێمێکی سەرکوتکەر هاتووەتە کایەوە و تورکیا بووەتە کۆماری ترس.

بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى سۆزجو، ئیمامئۆغڵو کە هاوکات کاندیدی ئۆپۆزسیۆنە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، لە وتارەکەیدا نوسیوویەتی، ئەردۆغان باش دەزانێت کە لەسەر سندوقی هەڵبژاردن ناتوانێت هەڵبژاردن لە ئەو بباتەوە، بۆیە رەوانەى زیندانی کردووە، دەشڵێ، لەبەرئەوەی رکابەری سەختی ئەردۆغانە، زیندانی کراوە.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە هەڵبژاردنی 2024ـدا، بۆ جاری دووەم بە زۆرترین دەنگ بە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ هەڵبژێردرایەوە و لە 19 ی ئەم مانگەش لە ماڵەکەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دۆسیەى گەندەڵی و هاوکاریکردنی رێکخراوى نایاسایی دەستگیرکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار