مەسرور بارزانى: لە خودا داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتتان قبووڵ بکات

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت، بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات.

ئەمە دەقی پەیامی سەرۆک وەزیرانە:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ئومێدەوارم پشووی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

لە خوای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەمووان قبوڵ بکات و هیوادارین بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و تەناهی و تەندروستیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار