ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر كۆڕەوی خەڵكی كوردستان تێپەڕدەبێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر كۆڕەوی خەڵكی كوردستان تێپەڕدەبێت، كە دوای ئازادكردنی هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە دەستی رژێمی پێشووی بەعس و راماڵینی دەزگا سەركوتكەرەكان، 26 رۆژ دوای راپەڕینی خەڵكی كوردستان لە 5ی ئاداری 1991، خەڵكی كوردستان دژی گەڕانەوەی رژێمی بەعس كۆڕەو و ئاوارەیی هەڵبژارد و رویان لە سنورەكانی توركیا و ئێران كرد، كە بە كۆڕەوی ملیۆنی خەڵكی كوردستان ناسراوە.

لە ئەنجامی كۆڕەوەكەشدا لە 5ی نیسانی 1991، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، بڕیاری 688 پەسەندكرد، بۆ پاراستنی خەڵكی كوردستان لە هێرشەكانی رژێمی بەعس.

كۆڕەوی ملیۆنی كورد لە ساڵی (1991)، كە تێیدا خەڵكی باشووری كوردستان دژی دەسەڵات و زوڵمی رژێمی بەعس كۆچیكرد، پرسی كوردی لە كێشەیەكی ناوخۆییەوە گەیاندە پرسێكی نێودەوڵەتی، ئەوەبوو زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپا و ئه‌مه‌ریكا هاتنە سەر خەت و هێڵی (36)ی بەدوای خۆیدا هێنا.  نەتەوەیەکگرتووەکان لە (5ی نیسانی 1991) بڕیاری ژمارە (688)ی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دا، ناوەرۆکی ئەو بڕیارەش ناوچەی "دژەفڕین" یان "ناوچه‌ی ئارام"ی لێ به‌رهه‌م هات، کە ئیدی رژێمی بەعس نەیتوانی ھێرش بکاتە سەر کوردستان.

جەیمیس بیکەر، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی ئەمەریکا رۆڵی گەورەی ھەبوو لە چەسپاندنی بڕیارەکە و ھەر (5) ئەندامەکەی هه‌میشه‌ییه‌كانی ئەنجومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی بریارەکە ھیچ مافێکی ڤیتۆیان بەکارنەھێنا.

"بڕیاری (688)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵێكی گرنگی گێڕا بۆ درووست بوونی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته‌ هوێنی درووستی بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیش، بۆ پاره‌چه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش سوودی هه‌بووه‌، ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌ گێڕایه‌وه‌.

ناوچەی دژە فرین ئەو سنوورەیە، کە ئێستا لە ژێر دەستەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، ئه‌وكاتیش "دانیاڵ میتران" ھاوسەری فرانسۆ میترانی سەرۆكی ئەو كاتەی فەرەنسا، یەكێكە لەوانەی كە رۆڵی سەرەكی بینی بۆ ئەوەی فەرەنسا پرسی كورد بباتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وایكرد بڕیاری (688)ی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌بارەی "ناوچەی ئارام" دەربكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار