نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە پاراستنی ماف و ئازادییەکان دەکەینەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەخت لە بره‌ودان به كولتوورى فره‌ڕه‌نگى و پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن لەنێو هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانى كوردستان دەکاتەوە.
بە بۆنەی سه‌ری ساڵی نوێی 6775ـی بابلی، ئاشووری و جه‌ژنه‌کانی ئه‌کیتۆوه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان پيرۆزبايى لە هاووڵاتییانی کلدان، ئاشووری و سریان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکات.
لە پەیامەکە نێچیرڤان بارزانی دا هاتووە: جەژنی ئه‌کیتۆ بۆنەیەکی مێژوویی و دێرينى شارستانیی به‌هاداره، قووڵایيی ڕەگی کولتووری و مرۆیيی یەکێک لە دێرینترین پێکهاتەکانی ناوچەکەمان نيشان ده‌دات کە له به‌ره‌به‌يانى مێژووه‌وه بەشدارییان لە دروستکردنی شارستانیيەته‌كانی ناوچەکە و پاراستنی فرەڕه‌نگييه‌کەیدا، کردووە.
لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە له هه‌رێمى كوردستان جەخت لە پابەنديی هەمیشەییمان به پاراستنی ماف و ئازادییەکان، بره‌ودان به كولتوورى فره‌ڕه‌نگى و پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن لەنێو هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانى كوردستاندا دەکەینەوە.
با ئەمساڵ جەژنی ئەکیتۆ دەرفەتێکی نوێ بێت بۆ پته‌وكردن و بەهێزکردنی خۆشەویستی و ژیانی هاوبەش و ڕێزله‌يه‌كگرتن لەنێو هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستاندا، هه‌روه‌ها سەرچاوەی هیوایەک بێت بۆ داهاتوویەکی باشترى پڕ لە گەشەسەندن و ئارامى و ئاسووده‌يى بۆ هەمووان.
