خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە هەرێمى کوردستان 78% کەمیکردووە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



لە مانگی ئاداردا خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە هەرێمى کوردستان بە رێژەی (78٪) کەمیکردووە و تەنها دوو گردبوونەوەی ناڕەزایی بۆ مووچە رێکخراوە، ئەوەش بەپێی  تۆڕی هاوپەیمانی 19.

تۆڕەکە کە چاودێری مافی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە راگەیەنراوێکدا کە دەست سبەى کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە مانگی ئاداردا، ناڕەزایی جەماوەریی بەرفراوان، وەک مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، نەبوو. گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرامبەر نەدانی مووچە بە رێژەی ٩١٪ کەمیکردووە و هیچ گردبوونەوەیەک لەگەڵ یان دژی پرۆسەی بەبانکیکردن ئەنجام نەدراوە. دیارترین خۆپیشاندان لە سلێمانی بۆ مافی ژنان رێکخراوە و لە هەولێر دوو چالاک دەستگیر کراون.

تۆڕەکە جەختدەکاتەوە، بەپێی پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤ، پێویستە هەموو کەس بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە و دوور لە سانسۆر، بتوانن گوزارشت لە بیروڕای خۆیان بکەن و رێز لە مافی ئازادیی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادیی رادەربڕین بگیرێت. ئەمەش نیشاندەری ئاستی پابەندبوونی ئەو کۆمەڵگایەیە بە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی.

بەپێی ئامارەکانى تۆڕەکە، مانگی ئادار کە بە مانگی بۆنەکان لە باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت، وەک یادی راپەڕین، رۆژی جیهانیی ژنان، جەژنی نەورۆز، تێیدا (١٢) گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دراون.

ناڕەزاییەکان بەراورد بە مانگی شوبات کە (٥٤) چالاکی بوون، بە رێژەی (٧٨٪) کەمیان کردووە.

بەپێی بەدواداچوونی تۆڕەکە، لە شارەکانی هەڵەبجە و دهۆک هیچ چالاکییەکی ناڕەزایی رێکخراو تۆمار نەکراوە. هەر (١٢) چالاکییەکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بوون؛ (٧) چالاکی لە سلێمانی و (٥) چالاکی لە هەولێر بوون.

داخوازییەکان بەم شێوەیە بوون: (٤) بۆ مافەکانی ژنان، (٣) بۆ خزمەتگوزاری، (٢) بۆ مووچە. ئەو (٣) چالاکییەی دیکە دژ بە سیستمی تەندروستی، بۆ مافی خاوەن پێداویستیی تایبەت، و ئازادیی رۆژنامەگەری بوون.

بەپێچەوانەی مانگی رابردوو (شوبات) کە زۆرینەی چالاکیی و ناڕەزاییەکان بۆ مووچە رێکخرابوون و ژمارەیان (٢٢) چالاکی بوو، ئەم مانگە (ئادار) تەنها دوو گردبوونەوەی ناڕەزایی بۆ مووچە رێکخراوە، بەمەش ناڕەزاییەکان لەسەر مووچە بە رێژەی (٩١٪) کەمیان کردووە. هیچ گردبوونەوەیەک (لەگەڵ) یان (دژ) بە پرسی بەبانکیکردن ( هەژماری من) ئەنجام نەدراوە.

‎ئاماری نارهزایه‌تیبه_کانی ناره_زايه زايه تييه کانی 2025 نارهزایه‌تی بو موچه (%91) کهمی كردووه Alliance 19 هاویه_یمانی ئازار 2 نارهزایی %9 %91 شوبات 22 نارهزایی تؤورى هاوپهیمانی هاويه يمانى 19‎"‎

گەورەترین و فراوانترین خۆپیشاندانی مانگی ئادار لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، کە لەلایەن رێکخراوەکانی ژنانەوە رێکخرا بوو. بەشداربووان لە سەرەتای شەقامی سالم (باخی گشتی) تا (سەهۆڵەکە) بە رێپێوان دروشمیان بۆ یەکسانی بەرز کردبووەوە و هوتافیان ده‌گوته‌وه‌، بەبێ روودانی هیچ بەرکەوتنێک لە نێوان بەشداربووان و هێزی ئەمنی.

ئێوارەی ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥، ئاسایشی هەولێر چالاکوان (هاوڕێ عەبدوڵا سابیر) ناسراو بە (هاوڕێ کوردی) و پاشان (زیوەر محەمەد) ناسراو بە (زیوەر گەردی) لە گەڕەکی نەورۆز دەستگیر کرد، بەبێ ئەوەی هیچ دەزگایەکی رەسمی روونکردنەوەیەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنیان بدات.

تۆڕی هاوپەیمانی ١٩، بەدواداچوونی بۆ کەیسی دەستگیرکراوان کرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕەکە، "تۆمەتەکەیان پەیوەندیی بە بانگهێشتکردنی هاونیشتیمانیانەوە بووە لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە بە مەبەستی بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز کە ساڵانە لە ٢٠ی ئازار لە چیای قەندیل رێکدەخرێت".

هاوڕێ کوردی، وێنەی بانگهێشتنامەی "کۆمیتەی ئامادەکاریی نەورۆزی قەندیل"ی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردبووەوە و لەسەری نووسیبووی: "خۆشەویستانم لە شاری هەولێر". تێیدا دەڵێت: "بۆ نەورۆزی ئەمساڵ لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلی گواستنەوە (پاس) دابین کراوە بە خۆڕایی، هەر کەسێک دەیەوێت بەشدار بێت لە ئاهەنگی نەورۆز دەتوانێت پەیوەندیم پێوە بکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار