بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان: کارکردن لەسەر رێگای رانیە - خەلەکان وەستاوە

دوێنێ



 

بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان دەڵێت، کارکردن لەسەر رێگای رانیە-خەلەکان وەستاوە، دەستپێکردنەوەی کارکردنیش لەسەر رێگاکە بەندە بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە و پێناچێت بەمزووانە کارکردن دەستپێبکاتەوە.

کامەران عەبدوڵا وتیشی، لەئێستادا کۆمپانیای گەردین کاری چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایەی وەرگرتووە و پێویستە لەگەڵ کۆمپانیای پێشتردا دەستاودەستی کارەکانیان بکەن و دواتر دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بکرێت.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سروشتی هیران کرد، ڕاگەیاند تائێستا هیچ دەستاودەستێکی کارەکانیان نەکردووە و چاوەرێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن.

ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە رێگای رانیە-خەلەکان خراپ بووە و هاووڵاتیانی سنوورەکەش جەندینجار نارەزایی و خۆپیشاندنانیان کردووە، لە دوایین نارەزایەتیدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە رێگاکەیان داخست و پاشان بە بەڵێنی حکومەت بۆ چاککردنی، رێگاکەیان کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار