یانەی نەورۆز بلیتی یارییەکانی دەکات بە ئەلیکترۆنی

22 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لە هەنگاوێکی نوێدا یانەی نەورۆز بلیتی یارییەکانی کرد بە ئەلیکترۆنی، لە یاری داهاتووەوە هاندەر دەتوانێت بە شێوەی ئۆنلاین بلیت دەستبخات و بینەری یاریەکانی نەورۆز بێت.

دوای کردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز و یاریکردنی یانەکە لە یاریگای خۆیدا، هاندەر و هەوادارێکی زۆر بۆ بینینی یاریەکانی نەورۆز لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە یاریگاکەیان پڕ دەکرد و بەجۆش و خرۆشەوە هانی یانەکەیان دەدا.

دوای ئەوەی لەسەر داوای یەکێتی تۆپی پێی عێراق، ئیدارەی یانەکە چونەژوورەوەی هاندەری کرد بە بلیت و مەبلەغێکی رەمزی دانا بۆ هەر بلیتێک، ئەمەش لەپێناو رێکخستنەوە و کۆنترۆڵکرنی یاریگا لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، چونکە یانەکە یانەیەکی جەماوەریی گەورەیە و هاندەرێکی بێشومار دەیانەوێت لە نزیکەوە بینەری یاری یانەکەی شاری سلێمانی ببن.

ئێستا و لە بریارێکی نوێدا یانەکە بۆ کارئاسانی بۆ هاندەر و ئەوانەی دەیانەوێت لە نزیکەوە یاریەکانی نەورۆز ببینن.

یانەکە دەستکەوتنی بلیتی کرد بە ئەلیکترۆنی و هاندەر دەتوانێت لە ڕێگەی ئەپی بازاڕەوە بلیت بەدەستبهێنێت، یاری داهاتووی نەورۆز لە هەفتەی 27ی خولەکە، کاتژمێر 5ی ئێوارە دەبێت بەرامبەر یانەی نەفت میسان یاری دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار