ڕەوتی هەڵوێست: ئیسلام زێباری لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوە

6 ڕۆژ لەمەوپێش
لەڕاگەیەندراوێکیدا رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئاشکرایدەکات ئەمرۆ یەکشەممە، کادرێکى باڵاماى ڕەوتەکەیان بەناوى ئیسلام زێباری لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوە، ناوبراو ئەفسەری سەربازییە، لە وەزارەتی پێشمەرگەیە.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، لەرابردوودا ئیسلام زێباری دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگە و گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردووەتەوە.
دەپى ڕاگەیەندراوەکەى ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی
بۆ رای گشتی کوردستان
سەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان
لەزنجیرەی هەنگاوە سیاسییە یەکلەدوای یەکەکانی دەسەڵات دژ بە هاوهەڵوێستانی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئەمرۆ کادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، کە ئەفسەری سەربازیە، لە وەزارەتی پێشمەرگەو خاوەن دوو بڕوانامەی بەکالوریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیرابوو.
لەرابردودا (ئیسلام زێباری) دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردوەتەوە.
ئیسلام زێباری یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە بادینان؛ ئێمە ئەم دەستگیرکردنە بە کارێکی حزبی و دۆسیەیەکی سیاسی دەزانین و داواکارین (ئیسلام زێباری) ئازادبکرێت، هەروەها حزبی دەسەڵاتدار واز لەو رەفتارە نادیموکراسییانە بهێنێت.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
