وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

8 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: رۆژی سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت .

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە  8ی نیسانی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(سێ)  بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانی پیادەی  وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمریکا ساڵانە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیرۆر، هاوکاریی ئەو هێزانە دەکات کە هاوبەشی ئەمریکا و هاوپەیمانانن لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە.

پێشتر، هاوکارییەکەی هاوپەیمانان دەدرایە مووچەی لیوا هاوبەشەکان، بەڵام دوای ئەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، ئەو بڕە پارەیە دابەشی سەر لیواکانی پیادە دەکرێت، بەدەر لە مووچەکەی خۆیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار