کەشناسی: سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، شەپۆلێکی بارانبارین لە سبەینێوە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە سەرەتا باران لە ناوچەکانی سنووری بادینان دەبارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لە بەیانییەکەی تاوەباران و بروسکە هەندێک لە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ هەتا ناوچە سنوورییەکانی باکوور دەگرێتەوە.

هەروەها کەشناسی پێشبینیدەکات، ئێوارەی سبەینێ شەپۆلی بارانەکە بگاتە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی، هۆشداریش لە مەترسی هەورەبروسکە لە ناوچە بەرزەکانی وەک لوتکەی شاخ و گردۆڵەکان دەدات. هاوکات پلەکانی گەرماش لەو ناوچانەی کەشوهەوایان ناسەقامگیرە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزمدەبنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار