هاوپەیمانی 19: ئیسلام زێباری موچەو پلەكەیان ڕاگرتوەو دراوەتە دادگای سەربازیی

5 كاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی هاوپەیمانی 19 ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكات زانیاری و رونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری) بخاتە روو و رێگربێت لە بەلارێبردنی دۆسییەكەی.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، ئیسلام زێباری، ئەفسەری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیە بەڵام ماوەی ساڵێكە موچەو پلەكەشی راگیرابوو، گوازراوەتەوە بۆ ئومرەی وەزارەت.
هەروەها دەشڵین: ئێمە رێز لە یاساو رێوشوێنەكانی ئینزباتی عەسكەری وەزارەت دەگریتن، بەڵام ئەو پرسیارەش رەوایە و ئەوانەی ئایدیای جیاوازییان هەیە هەمان چارەنووسی ئەویان دەبێت.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە
موچەو پلەكەیان راگرت، روبەرووی دادگای سەربازی كرا
تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكات زانیاری و رونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری) بخاتە روو و رێگربێت لە بەلارێبردنی دۆسییەكەی.
ئیسلام زێباری، ئەفسەری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیە بەڵام ماوەی ساڵێكە موچەو پلەكەشی راگیرابوو، گوازراوەتەوە بۆ ئومرەی وەزارەت، خاوەنی دوو بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان رۆژی یەكشەممە 6ی نیسان 2025 لەكاتی سەردانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئاكرێی، پێیان ووتوە فەرمانی دەستگیكردنت هەیە.
شەوی رابردوو عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست، تۆمارێكی دەنگی (ئیسلام زێباری) بڵاوكردەوە، كەتیایدا "بابەتەكە سیاسییە، چوون لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر دروستكردم لەسەر ئەو بابەتانەی كە لە ئەنتەرنێت بڵاویاندەكەمەوە لە بارەی گەندەڵی و حزبایەتی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، نەچووم بۆ لیژنەكە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركردم "
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە هۆكاری دەستگیركردنی كادری باڵای رەوتەكەیان (ئیسلام زێباری) بە "هەنگاوی سیاسی" و "كارێكی حزبی و دۆسیەیەكی سیاسی " دەسەڵات دژ بە رەوتەكەیان وەسفدەكات.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە" لەرابردوودا ئیسلام زێباری دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلكی سەربازی و بەحیزبیكردنی هێزی سەربازی بڵاوكردوەتەوە"
دۆسییەی (ئیسلام زێباری) كە لە ماوەیەكی كەمدا موچەو پلەكەیان راگرت رروبەرووی دادگای سەربازی كرا، دەرگا بە رووی ئەو پرسیارە واڵا دەكات كە ئاخۆ وەزارەتی پێشمەرگە تەنها وەزارەتی پێشمەرگەكانی یەكێتی و پارتین؟
ئێمە رێز لە یاساو رێوشوێنەكانی ئینزباتی عەسكەری وەزارەت دەگریتن، بەڵام ئەو پرسیارەش رەوایە و ئەوانەی ئایدیای جیاوازییان هەیە هەمان چارەنووسی ئەویان دەبێت.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكات زانیاری و رونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری) بخاتە روو و رێگربێت لە بەلارێبردنی دۆسییەكەی.
لەبارەی تۆڕی 19 كۆمەڵێك رێكخراو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ داینمەزراندوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردەنی مافی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.
