هێشتا تەرمی کچە خنکاوەکەی ڕووباری تەنگاتوری مێرگەسۆر نەدۆزراوەتەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف ئەو کچە تەمەن 27 ساڵە بەردەوامە کە چوار رۆژە کەوتووەتە ناو رووباری تەنگاتوری قەزای مێرگەسۆر.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران، ڕایدەگەیەنێت ماوەی چوار رۆژە ئاڤێستا یوسف کەوتووەتە ئاوی رووباری تەنگاتوری قەزای مێرگەسوور و خنکاوە و بە درێژای رووبارەکە چاودێری ئاوەکە دەکەن، بەڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و هیچ سەرەداوێکیان لەبارەیەوە دەستنەکەوتووە.

دەشڵێت، لەسەرەتای رووداوەکەوە شەش تیمیان ناردووە و لەگەڵ خێزانەکەی بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین، بەڵام بەربەستەکانی بەردەم تیمەکانیان زۆری ئاستی ئاوەکە و لێڵیەکەی، بۆیە ژمارەی تیمەکانیان بە بەکارهێنانی بەلەم زیاد کردووە.

رۆژی شەمەی رابردوو ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵ کە پیشەی مامۆستایە لەگەڵ خێزانەکەی لە هەولێرەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران چونەتە ئیدارەی سۆران، بە گوتەی کەسوکارەکەی کاتێک براکەی کەوتووەتە ناو ئاوی رووبارەکە هەوڵی رزگارکردنی داوە و دواتر خۆشی کەوتووەتە ناو رووبارەکەوە و خنکاوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار