تیمەکانی پڕۆژەی هەژماری من دەگەڕێنەوە بانکەکانی سلێمانی

4 ڕۆژ لەمەوپێش



سەرچاوەیەکی ئاگادار وتى، تیمەكانی هەژماری من دەگەڕێنەوە نێو بانكەكانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری و لەڕێی فۆڕمی دەستییەوە دەستدەكەنەوە بە تۆماركردنی مووچەخۆری نوێ.

بەگوتەی سەرچاوەکە، تیمەكان لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار لەنێو بانكەكان دەبن و ئەوانەی دەیانەوێت لەڕێی هەژماری منەوە مووچە وەربگرن دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من ڕاگەیاند، تیمەکانیان پێانگوتوون ئەو فۆڕمە ئەلیكترۆنییەی ماوەیەک پێش ئێستا کاراکرا كاریگەری زۆری نەبووە لەسەر تۆماری مووچەخۆری نوێ لە سلێمانی، چونکە بۆ مووچەی مانگی سێ لەكۆی 313 هەزار کەس کە لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە 23 هەزاریان لە سلێمانی بوون و رێژەكەش بۆ مووچەی مانگی چوار زیاتر دەبێت.

لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەبڕیاری بەرپرسانی یەکێتی لە سلێمانی تیمەکانی هەژماری من لەو بانکانەی کاریان تێدا دەکرد دوورخرانەوە و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە لەبری هەژماری من تەوتینی مووچە دەکەن، بەڵام تەنها فۆڕمێکیان دابەشکرد و هیچ ئەنجامێکی نەبوو و دواتر پشتگیری خۆیان بۆ هەژماری من دووپاتکردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار