لیژنەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان هەڵوەشایەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو لیژنەیەی کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان پێکیهێنابوو هەڵوەشانەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا ناگیرێت، بەڵام هاتوچۆیان لەنێوان پارێزگاکاندا سنوردار دەکرێن.

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ لەو بارەیەوە ڕاگەیاند، هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تەنها بۆ ئەوەیە مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتنیان فراوان نەبێت، بەڵام دەستیان بەسەردا ناگیرێت و تەنها هاتوچۆی نێوان سنووری پارێزگاکان سنوردارکراوە.

پەیامنێرمان قسەی لەگەڵ چەند نوێنەرێکی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا کرد و ئەوان دەڵێن، کەس ناتوانێت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا بگرێت، لەئەگەری دەستبەسەرداگرتنیشیاندا هەڵوێستی توندیان دەبێت کە ژمارەیان زیاتر لە 70 هەزار کەسە لە هەریمی کوردستان، چونکە ژیانیان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار