لە هەولێر ڕێگە نادرێت گردبوونەوە بۆ پشتیوانى غەززە ڕێکبخرێت

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیێنن، شەممە لە شاری هەولێر بۆ پشتیوانی لە غەززە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی رێکدەخەن، بەڵام داواکارییەکەیان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە رەتکراوەتەوە.

راگەیێندراوەکە لە ژێرناوی "لیژنەی هاوبەشی سەرپەرشتیاری گردبوونەوەی پاڵپشتی غەززە"، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "رۆژی شەممە 12-04-2025، لە بەردەم پارکی شانەدەر گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازدەکرێت بۆ پاڵپشتی کەرتی غەززە؛ دژ بەو کۆمەڵکوژییەی بەرامبەریان دەکرێت".

نوێنەری هەردوو حیزبەکە سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە و لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێن: "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین رەزامەندی بدەن و لایەنی ئەمنی گردبوونەوەکە بپارێزن".

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، جگە لە کۆمەڵ و یەکگرتوو، دەزگای ستانداردیش داوای مۆڵەتی گردبوونەوەی کردووە، بەڵام داواکارییەکەیان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە رەتکراوەتەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەو گردبوونەوەیە لەو کاتەدا لە شاری هەولێر بە پێویست نازانرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار