بەرگری شارستانی: نا‌ئومێد بووین چاوه‌ڕێین تەرمی ئا‌ڤێستا بکەێتە سەر ئاو

یەک هەفتە لەمەوپێش
ماوەی شەش ڕۆژە گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستا ئا‌ڤێستا له رووباری مێرگه‌سۆر بەڕدەوامەو تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
بەرگری شارستانی کە بەردەم لەئەرکدان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە دەڵێن كارى تیمه‌كانمان چوەته قۆناغێكی نوێوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕێ بكه‌ن ته‌رمه‌كه‌ى سه‌رئاو بكه‌وێت، چونكه تاڕاده‌یه‌ك له گه‌ڕانى ژێر ئاو بێهوابوون.
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ راگه‌یاند، گومان ده‌كرا تەرمەکە له ناو گۆمێکی قووڵ مابێته‌وه و گیربووبێت کە قوڵاییەکەی له سێ مه‌تر تا 13 مه‌تره، به‌ڵام تیمه‌كانى غه‌واسمان ماوه‌ى نیو كاتژمێر له‌ژێر ئاوى گۆمه‌كه بۆى گه‌ڕان و هیچیان به‌دی نه‌كرد”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە ڕاسپاردەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆ و بە فەرمانی بەرێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی كوردستان سەردانی شوێنی خنكانی (ئا‌ڤێستا یوسف بەرزنجی)یان كرد.
ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەو سەردانە، بە مەبەستی شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كارەكانی تیمەكانی ڕزگاركردن و تیمی ژێرئاوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەولێر و سۆران و ئاكرێ بوو لەكاتی گەڕان بەدوای تەرمی (ئا‌ڤێستا یوسف بەرزنجی).
