تا چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی چوار دەگاتە بەغدا

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لیستی مووچەی مانگی چوار دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرچاوەکە وتیشی، لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە بەغداد، راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە وربینی لیستەکە دەکرێت و چاوەڕێشدەکرێت دوای 25ـی ئەم مانگە دەست بە تەمویلی مووچەكە بکرێت، چونکە لیستەکە هەمان لیستی مانگی رابردووە، تەنها هەندێک دەستکاری وردی تێدا کراوە.
هەروەها سەرچاوە باڵاكەی وەزارەتی دارایی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیاییان داوەتە وەزارەتی دارایی عێراق كە پێش ئەوەی دەست بە وردبینی لیستی مووچەی ئەم مانگە بکەن، داهاتی نانەوتی مانگی سێ دەخرێتە سەر هەژمارەی وەزارەتیان.

بابهتی پهیوهندیدار