بارزانی و سودانی جەخت لەهەماهەنگیی نێوان لایەنەكان دەكەنەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان

2 ڕۆژ لەمەوپێش
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكەن و جەختیش لە هەماهەنگی نێوان لایەنە عێراقییەكان دەكەنەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان.
ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا تواتوێی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كراوە.
