گەنجینەکان سبەینێ لیستی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکەن
3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەی سلێمانی ڕاگەیاند، رۆژی سێشەمە لیژنەی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چوار رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار ٩٥%ـی تەواو بووە و سبەینێ گەنجینەکان کۆتایی بە کارەکانی ئامادەکردنی لیستەکە دەهێنن و رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکەن.
سەرچاوەکە دەشڵێت، رۆژی دووشەمە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ یەکخستنی لیستەکە پێداچوونەوەی پێدادەکات و رۆژی سێشەمە لیژنەی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ بەغدا و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.

بابهتی پهیوهندیدار