داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ بڕى 48 ملیار، 205 ملیۆن و 765 هەزار دیناریان ناردوە بۆ بەغدا.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێم، بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 22-04-2025، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ کە بڕەکەی 48 ملیار، 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێم، دەشڵێت، پارەکە بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
هاوکات وەزارەتى دارایی هەرێم ڕاگەیاند، لیستى موچە رەوانەى بەغدا کرا.
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعة ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ( الحسابات الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.
