بەرەى گەل: ئەمڕۆ تەمەنی ڕۆژنامەگەری کوردی، مەڵۆیەکی تر دەخاتە سەر خەرمانی کارەکانی

5 كاتژمێر لەمەوپێش



لەیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا بەرەى گەل پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت: وەک ڕۆژی رووناک دەبینین ئەو بەرپرسانەی کە هۆکار و رێگرن لەبەردەم ئازادی میدیاکاران و کارەکانیان، لەم یادەدا دێن بەقسەی تەقلیدی و سواو پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان، دەکەن.

هەروەها لەو ڕاگەیەندراوەى بەرەى گەلدا هاتووە، ئەو خەرمانە کاریگەر و گرنگەی کە پەیوەندی دراماتیکی بەژین و ژیانی کۆمەڵگەی کوردستانەوە هەیە و ئەگەر  بە پیشەیی زەمینەی بۆ خۆش بکرێت، ئەوا بەمانا راستەقینەکەی دەبێتە دەسەڵاتی چوارەم.

‎پەیامێک لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا

‎ئەمرۆ تەمەنی رۆژنامەگەری کوردی، مەڵۆیەکی تر دەخاتە سەر خەرمانی کارەکانی. ئەو خەرمانە کاریگەر و گرنگەی کەپەیوەندی دراماتیکی بەژین و ژیانی کۆمەڵگەی کوردستانەوە هەیە و ئەگەر بە پیشەیی زەمینەی بۆ خۆش بکرێت، ئەوا بەمانا راستەقینەکەی دەبێتە دەسەڵاتی چوارەم. 

لەکاتێکدا یادی ١٢٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی بەرزدەنرخێنین، بەداخەوە وەک ڕۆژی رووناک دەبینین ئەو بەرپرسانەی کە هۆکار و رێگرن لەبەردەم ئازادی میدیاکاران و کارەکانیان ، لەم یادەدا دێن بەقسەی  تەقلیدی و سواو پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان، دەکەن

ئێمە لەبەرەی گەل، لەم یادەدا دروود و دەستخۆشی دەنێرین بۆ گیانی قەڵەمە ئازا و ، ئازادەکانی دنیای رۆژنامەگەری کوردی هەرلەمیقداد بەدرخانەوە تائەوانەی ئەمرۆمان کە لەبەگژاچوونەوەی نادادی و ستەم و گەندەڵی ماندوو نابن و خەبات دەکەن بۆ دەرخستنی راستیەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردستان.

‎بەرەی گەل
٢٠٢٥/٤/٢٢

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار