سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیى بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت

دوێنێ



 

بەگوێرەی نووسراوی کۆمسیۆن، کاتژمێر 10ـى بەیانى ئەمڕۆ سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیى بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدرێت، گۆڕانی کوردسات داوا دەکات ئەندامانی کۆنفرانس بەشدار بن و گۆڕانی گردەکەش دەڵێت، نیسابی یاسایی تەواو نابێت.

گۆڕانی کوردسات داوا لە ئەندامانی کۆنفرانس دەکات بەشداری بکەن و ناوی زیاتر لە دوو هەزار کەسیان داوەتە کۆمسیۆن کە بەشدار دەبن.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسەکەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، نوێنەری سلێمانی لە کۆمسیۆن، نوێنەری حکومەت و پارێزگای سلێمانی بەشدار دەبن.

لای خۆشییەوە گۆڕانی گردەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، بزوتنەوەی گۆڕان لە پێنجی ئەم مانگەدا کۆنفراسی ئەنجامداوە و بە شێوەیەکی یاسایی داوا دەکەن کۆمسیۆن پەسەندی بکات.

دەشڵێت، کۆنفرانسەکە خەوشی یاسایی لەسەرە و نیسابی یاسایی تەواو نابێت.

گۆڕانی گردەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بەگوێرەی یاسا دەبێت هەزار و 64 کەس لە ئەندامانى دەستەى گشتى بە بەڵگەنامەی فەرمی ئامادە بن، بۆیە بەرپرسیارێتیى یاسایی سەبارەت بە  نیسابی یاسایی دەخەنە ئەستۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەشڵێ، کۆمسیۆن پێویستە خۆی دوور بگرێ لە هەر دەستێوەردانێکی نایاسایی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار