سبەینێ پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنى پۆست کۆدەبنەوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بە مەبەستی قسەکردن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، سبەی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و ڕاشکاوانە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت.

بەپێى زانیاریەکان کۆبوونەوەکە لەسلێمانى دەبێت هەردوولا لەسەر ئاساتی باڵان، بۆ یەکەمجار بە ڕاشکاوانە باسی دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن، لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەکرێت. پێشتر بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئاماژەى بۆ ئەوەکردبوو بڕیاربوو زووتر کۆبوونەوەکە بکرێ، بەڵام لەبەر دیداری یەکێتی دواخرا بۆ 28ی مانگ.

پێشتر چەند گەڕێکی دانوستاندن لەنێوان شاندی دانوستاندنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەڕێوەچووە و هەردوولا ئاماژە بەوە دەکەن، ''بەرەوپێشچوونی باش'' لە گفتوگۆکان هەیە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە، بڕیارە یەکێتی بە پاکێجێکی ئامادەکراوەوە دەچێتە کۆبوونەوەکە، ئەمە قۆناغێکی نوێیە لە گفتوگۆی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەم پێیەش پێکهێنانی حکومەت نزیکە.

هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ـى تشرینى یەکەمی 2024 کرا. پارتى 39 کورسی و یەکێتى 23 کورسی بەدەستهێنا، لەدوای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ، هێشتا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار