کەشناسی: ئەمڕۆ هەوردەبێت لە هیچ شوێنێک باران نابارێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی پیشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و تەنیا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە هیچ شوێنێک باران نابارێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تانیا لە ئاسمانی هەندێک ناوچە هەوردەبێت بەڵام سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پشدەر باران دەبارێت.
هەرچی سەبارەت بە پلەکانی گەرماشە وا پێشبینی کراوە کە جێگیر دەبن و تەنیا سبەینێ کەمێک نزمتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 28.4.2025
کەش / ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 15 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا .
پلەکانی گەرما/ بە گشتی نزیک دەبێتەوە , ناوچە شاخاوییەکان نەبی کەمیک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
