لە چوار مانگدا ٣١ پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان كراوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ڕێكخراوی پەیامنێران لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا پێشێلكاری بەرامبەر ١٤ دەزگای میدیایی و ٣١ ڕۆژنامەنووس كراوە، دەشڵێن، پێشێلكارییەكان بە پلەی یەكەم لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بووە.

ڕێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا پێشێلكاری بەرامبەر ١٤ دەزگای میدیایی و ٣١ ڕۆژنامەنووس كراوە، هەروەها ڕۆژنامەنووس بەهۆی گازی فرمێسك ڕێژەوە تەندرووستییان تێكچووە.

باس لەوەشكراوە، ڕێكخراوەكەیان یەك حاڵەتی هەڵكوتانەسەر دەزگای میدیایی، چوار حاڵەتی ڕێگری لە تیمی میدیایی لە بازگەی دێگەڵە، دەستگیركردنی شەش ڕۆژنامەنووس و ١١ حاڵەتی ڕێگەنەدان بە ڕووماڵكردن تۆماركردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشێلكارییەكان بە پلەی یەكەم لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامدراوە، هەروەها پێشێلكارییەكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و بەشێك لە فەرمانگە‌كانی حكومەتی بە پلەی دووەم دێن، بەهۆی جیاكاری و پێنەدانی زانیاری بە زۆربەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕۆژنامەنووسان تەنیا كێشەی حكومەتیان نییە، بەڵكو كێشەی ئەو دەسەڵاتەیان هەیە، كە ‌لە پشتی حكومەتەوەیە، كە حكومەتێكی قوڵە و بەپێی یاسای ژمارە ٣٥My ساڵی ٢٠٠٧ كارناكات.

لە كۆتاییدا ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێگەنادرێت ڕۆژنامەنووسان بە ئازادیی كارەكانیان ئەنجامبدەن و زانیاری بەدەستبهێنن، ئەمەش بە واتای بەرتەسككردنەوەی ئازادیی و مافی ڕادەربڕین دێت لەو ناوچەیەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار