شێرکۆ کرمانج: کاتی ئەوەیە بەرگریی لەمحەمەد بکەن

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بە تۆمەتی سووکایەتی بە سوپای عێراق، وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەو جووتیارە کوردەی کەرکووکی داوەتە دادگە کە لەسەر زەوییەکەی خۆی رایانکێشا و ئەشکەنجەیان دا.
 
17ـی شوباتی 2025، جووتیارێک بە ناوی محەمەممەد ئەمین، لەسەر زەوییەکەی خۆی لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، لەسەر تراکتۆرەکەی و بە ملپێچەکەی خۆی لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە راکێشرا، بەڵام نەیتوانی جووتیارەکە بهێنێتە خوارەوە.

لەسەر ئەو ڕووداوە شێرکۆ کرمانج نووسەر، پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت: محەمەد بە ملپێچەکەی لەسەر تراکتۆرەکە بەرگریی لە ئێوە کرد، کاتی ئەوەیە ئێوەش بەرگریی لەو بکەن، جووتیارەکەی سەر تراکتۆرەکە قوربانی دەستی ترۆپکی دەسەڵاتی هەرێمە!!!

هەر لەو پەیامەدا هاتووە: پرسی جووتیارە تەعریببەزێنەکە، محەمەد ئەمین،  لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بووایە دەکرا بە فاکتەر و بەردەبازی گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان، کەچی لە وڵاتی ئێمە پرسەکە کرا قوربانی ململانێی یەکێتیی و پارتی.

دەقى پەیامەکەى شێرکۆ کرمانج

محەمەد بە ملپێچەکەی لەسەر تراکتۆرەکە بەرگریی لە ئێوە کرد، کاتی ئەوەیە ئێوەش بەرگریی لەو بکەن، جووتیارەکەی سەر تراکتۆرەکە قوربانی دەستی ترۆپکی دەسەڵاتی هەرێمە!!!
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەعوا لەسەر جووتیارە کوردەکەی سەر تراکتۆرەکە تۆمار دەکات.

با ڕوونتر قسە بکەم.

لەبەرئەوەی لەسەر داوای سوودانی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەعوای لەسەر محەمەد ئەمین، جووتیارە ئازاکە، تۆمار کردووە، کەواتە دەوڵەتی عێراقی لە بەرزترین ئاست پشتیوانی لە تەعریب دەکات و دژایەتی مافەکانی گەلی کوردستان دەکات.

هاوکات، لەبەرئەوەی، دوو ئەفسەری پلە باڵای کورد، یەکێکی پارتی و یەکێکی یەکێتیی، واژۆیان لەسەر ڕاسپاردەیەک کردووە بۆ سوودانی بۆ تۆمەتبارکردنی جووتیارەکە، وە لەبەرئەوەی ئەو دوو ئەفسەرە راستەوخۆ نوێنەرایەتی یەکێتیی و پارتی دەکەن، واتە نوێنەری مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کەواتە ئەو دوو بەرپرسە باڵایە بەرپرسی یەکەمن لەو ناحەقیانەی بەو جووتیارە و بە تەواوی گەلی کوردستان لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەکرێت.

پرسی جووتیارە تەعریببەزێنەکە، محەمەد ئەمین،  لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بووایە دەکرا بە فاکتەر و بەردەبازی گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان، کەچی لە وڵاتی ئێمە پرسەکە کرا قوربانی ململانێی یەکێتیی و پارتی.
دەسەڵاتدارانی هەرێم لێپێچینەوە لەو دوو ئەفسەرە نەکەن و سنوورێک بۆ سوودانی دانەنێن، سبەی لەسەر مژینی هەوا و خواردنەوە ئاو، دەمانبەنە دادگا.

داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم ئەو گاڵتەجاڕییە لە دژی محەمەد ڕابگرن.
بەڵێ، محەمەد بە ملپێچەکەی بەرگریی لە ئێوە کرد، کاتی ئەوەیە ئێوەش بەرگریی لەو بکەن. بۆ شەیر و بڵاوکردنەوەیە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار