ئەنجومەنى وەزیران لەسەر مووچەو کارەبا کۆدەبێتەوە

16 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ــى ئایارى 2025، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و بەگوێرەى کارنامەکەى، سێ تەوەر تاوتوێدەکرێت.
بەگوێرەى کارنامەکە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆ دەکرێت، لە بڕگەى یەکەمدا تاوتوێى پـرۆژەی روونـاکی و کارەبای 24 کاتژمێری و کەمکــردنەوەی تێچــووی بەکارهێنــان دەکات.
لەبڕگەى دووەمدا، ئەنجوومەنى وەزیران بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەکات.
هاوکات، لە بڕگەى سێیەمدا، ئەنجوومەنى وەزیران بە نووسراوى فەرمیى وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان رادەسپێرێت، هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی هاوبەشی وردبینیی دیـوانی چـاودێریی دارایـی عێراق و هەرێمـی کوردسـتان بکەن بۆ ئامادەکردنى راپۆرتى داهات و خەرجییەکانى چارەکى یەکەمى ساڵى 2025.

بابهتی پهیوهندیدار