كۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ کۆنفرانسى گۆران دیاری دەکات

5 كاتژمێر لەمەوپێش



دوای دوو کۆنفرانسی جیا و سەرنەگرتنی هیچیان بە هۆکاری جیا، بەرپرسێک لە بزووتنەوەی گۆڕان لە گەڕەکی کوردسات دەڵێت، وادەیەکی نوێ بۆ کۆنفرانس دیاریکراوە لەم مانگەدا. ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیش لە گردی زەرگەتە بۆ بەشداربوونیان هەڵوێستی ئەو ئاراستەیە دەخاتەڕوو.
 
دوای ناکۆکییە نێوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، 5ـی نیسانی ئەم ساڵ، ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەکە کۆنفرانسی گشتیی بەڕێوەبرد، بەڵام دوای کۆنفرانسەکە رایگەیاند، "بە دەستوەردانی حیزبی، کۆمیسیۆن بەشداریی نەکردووە".
 
ئاراستەکەی دیکەی بزووتنەوەی گۆڕان کە بە "باڵی کوردسات"یش ناودەبرێن، 26ـی نیسان کۆنفرانسێکیان بەڕێوەبرد و کۆمیسیۆنیش ئامادە بوو، بەڵام بە گوێرەی یاساکانی کۆمیسیۆن، ژمارەی پێویستی ئەندامانی بزووتنەوەکە ئامادە نەبوو، بۆیە هەڵگیرا بۆ کاتێکی دیکە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەیەكی نوێ بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری دەكات و ئەمجارە نیساب بەگوێرەی زۆرینەی رەهای ژمارەی ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە دەبێت.

دوای ئەوەی رۆژی 26ی مانگی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی نیسابی یاسایی تەواوبكات بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە كۆنفرانسەكە هەڵوەشێندرایەوەو بڕیاردرا وادەیەكی دیكە بۆ بەستنی كۆفرانسەكە دیاری بكرێت.

ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆبوونەوەی رۆژی 7ی ئەم مانگە، بڕیاریدا رۆژی 24-5-2025 وەك وادەی نوێ بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری بكات.

لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاراندا هاتووە، تەواوبوونی نیسابی كۆنفرانسەكە بەپێی ژمارەی ئامادەبووان دەبێت و بڕیارەكانیش بە زۆرینەی رەهای ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە پەسەند دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار