هاوینێکی گەرم و سەخت چاوەڕێی عێراقییەکان دەکات

20 كاتژمێر لەمەوپێش



گوتەبێژى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، هاوینى ئەمساڵ گەرمترین و ووشکترین و کەمئاوترین هاوین دەبێت بۆ عێراقییەکان، هۆکارەکەشى پەیوەندی بە ئاسایشى نیشتمانى ئاوەوە هەیە.

خالد شماڵا بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتى گوتووە، لە مێژووى عێراقدا کەمبوونەوەى ئاو بەم شێوەیە روینەداوە، لەسەدا 70ی ئاوى عێراق لە دەرەوەى سنوورەکانیەوە دێت و لە ئێستادا کەمتر لە سەدا 40ی ئەو ئاوە بە عێراق دەگات.

دەشڵێت، تورکیا بەردەوام بەنداو دروستدەکات، ئێرانیش سەرقاڵی بەنداو دروستکردنە لەسەر رێڕەوى روبارەکانى.

گوتەبێژى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق راشیگەیاند، هەرچەندە لەگەڵ لایەنى تورکی گفتوگۆ و رێککەوتن لەوبارەیەوە کراوە، بەڵام دەرئەنجامێکى ئەوتۆی نەبووە.

رۆژنامەکە نوسیویەتى، زستانى ساڵی 2022 بانکی نێودەوڵەتى لەبارەى کەشووهەواى عێراقەوە هۆشداریداوە و داواى کردووە بە خێرایی کیشەکانى بەردەم ئاوى عێراق چارەسەربکەن، بەڵام وەک رۆژنامەکە دەڵێت لایەنی بەرپرس گوێیان لێخەواند و راپۆرتەکەیان بەهەند وەرنەگرت.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە 23 تاکو 26ـى ئەم مانگە لە بەغداد، یازدەهەمین کۆنگرەى ئاودێریی نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت و بابەتى کەمبوونەوەى ئاوى عێراق دەخرێتە سەر مێزى کۆنگرەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار