نورى مالیکى: دژى هاتنى شەرعم  بۆ بەغدا بە تەواوی ڕەتیدەکەمەوە

21 كاتژمێر لەمەوپێش



 

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا، ڕایدەگەیەنێت ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوەزری سووریا لە عێراق داواکراوە و نایانەوێت پێشوازیی لێ بکەن لە لووتکەی عەرەبی بەغدا، داواشی لێ دەکەن سەرکێشی نەکات و نەیەتە عێراق. 

هەروەها وتیشى:هاتنی شەرع بۆ لوتکەی عەرەبی لە بەغداد سەرچڵییە، سەردانی شەرع  بۆ بەغداد بە تەواوی رەتدەکەمەوەو لە زیاتر لە بۆنەیەکدا ئەوەم وتووە. 

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە تایفەگەری چەکی دوژمنە بۆ لێدان لە سەقامگیری عێراق، بەعسییەکان دەیانەوێت ئاشوب دروست بکەن و شارەزان لەم بابەتەدا، حزبی بەعس بە رێکخراوێکی پێشکەوتوو لە عێراق چالاکی دەکات، بەشێک لە بەعسییەکان دزەیان کردووەتە ناو پێگە گرنگەکانی  دەوڵەت.

نورى مالیکى دەشڵێت: هەندێک لە وڵاتانی دەوروبەرمان پڕۆژەی تیرۆریان هەیە بۆ عێراق و راهێنانیان بە تیرۆرستان دەكەن، قەوارەی زایۆنی و تورکیا کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی سوریایان كردووە، ناترسین لە هاتنی گروپی تیرۆرستی لە سوریاوە، بەهۆی بوونى هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەدشی شەعبی، هیچ زانیارییەکمان نەبوو لەبارەی دیداری سودانی لەگەڵ جۆلانی لە قەتەر.

سەبارەت بەبایەتى هەڵبژاردنیش ئەوەدەخاتەڕوو ئەوان داواكارییەكانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ سەلامەتی و پاك و بێگەردی پرۆسەكەیە. وتیشى: ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە ئەنجومەنێكی پەككەوتوو، ئەوەش پرسێكە کە سەرۆکایەتیەكەی لێی بەرپرسیارە، یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە هەموارکردنەوەی تەکنیکی هەیە.

مالیکى رەخنەش لەسەر پەکخستنى پەرلەمان دەگرێت، دەڵێت: پەرلەمان پەكخرا بەهۆی ئەوەی یاسای حەشدی شەعبی خرایەڕوو بۆ دەنگدان، ئەمریکییەکان پێیان راگەیاندم  دەخوازن حەشدی شەعبی هەڵوەشبووەشێتەوە یان  تێکەڵ بكرێت، بە ئەمریکییەکانم راگەیاند هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یان تێکەڵکردنی بە سوپا بە تەواوی رەتدەكەمەوە.

لەکۆتایی قسەکانیدا ئەوەش باسدەکات کە کێشەیان لەگەڵ تورکیا هەیە لەبارەی هەژمونی ئاشكرای و تەماحە راگەیەندراوەکانی لە باکوری عێراق، وتیشى: عێراق بەنیازە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو بکڕێت، حکومەت شکستیهێناوە لە ناردنی خشتەكانی بودجە، منیش بە تەواوی بێ ئومێدم لەم پەرلەمانەی ئێستا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار