تاڵیبان یاری شەترەنج لە ئەفغانستان قەدەغە دەکات

22 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسێکی باڵاى ئەفغانستان بەئاژانسی فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە حکومەتی تاڵیبان یاری شەترەنجی بۆ لیستی ئەو چالاکی و بایەتە قەدەغەکراوەکانە زیادکردووە و بە یارییەکی "هەڵه‌" و "پێشێلکردنی یاسا ئەخلاقییەکان"ی زانیوە.

ئاتاڵ ماشوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ئەفغانستان  ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، شەترەنج "بە ئامرازێکی قومارکردن دادەنرێت"، کە بەپێی یاسایەک کە ساڵی ڕابردوو دەرچووە قەدەغەیە.

ماشوانی زیادی کرد: یاری شەترەنج لە ئەفغانستان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی ئەم بابەتە یەکلایی دەبێتەوە، بەبێ ئەوەی سزایەک بۆ سەرپێچیکردنی بڕیارەکە دیاری بکات.

لای خۆیەوە عەزیزوڵڵا گوڵزادە تەمەن 46 ساڵ، خاوەنی کافێیەک لە کابول کە خاوەنکارەکان یارییەکەیان تێدا دەکرد، ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی چەند هۆکارو سەلماندنێکمان بۆ رێگەپێدان خستوەتەڕوو، بەڵام قەناعەتیان پێنەکراوە، قەدەغەکردنەکە جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس وتی: زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی یاریزانی ئاستی جیهانییان هەیە کە بەشداری یارییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

جەختیشی کردەوە کە "ڕۆژانە زۆر (گەنجان) دێنە ئێرە، بەبێ ئەوەی گرەو لەسەر هیچ پارەیەک بکەن"، داخی خۆی دەربڕی کە هۆکاری کۆبوونەوەکەیان کەمتر بووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ئارەزومەندانی شەترەنج هەست بە دڵتەنگی بکەن.

شەترەنج یارییەک دووکەسیی ستراتیژیی تەختەییە کە لەسەر بۆردی شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت، کە بۆردێکە ٦٤ خانەی ھەیە کە دابەشکراوە بەشێوەی ھەشت×ھەشت بەپانی و درێژیی. 

یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیھان و لەلایەن ملیۆنەھا یاریزانەوە لەسەرانسەری جیھاندا یاری پێ دەکرێت لە ماڵەکان و پارکەکان و یانەکان و لەسەرھێڵ. ھاوکات پاڵەوانێتی تایبەت بە شەتڕەنجیش بوونی ھەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار