دیارترین وڵات و کەسایەتییەکانى بەشداری لوتکەی عەرەبی لەبەغدا

8 كاتژمێر لەمەوپێش
لە کاتێکدا بەغدا ئامادەکارییەکانی بۆ میوانداریکردنی چوارەمین لوتکەی عەرەبی لە مێژووی وڵاتەکەدا تەواو دەکات، کە بڕیارە شەممەی داهاتوو ١٧ی ئایار بەڕێوەبچێت.
لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ لوتکەی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی عەرەبی لە بەغدا، کە لەو ماوەیەدا عێراق پۆستی سەرۆکایەتی لوتکەی پێشووی لە لوبنانەوە وەرگرت و بەرپرسانی باڵا ئامادەبوون، بەهائەعرەجی جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە دیارترین وڵات و کەسایەتییە بەشداربووەکانی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ئاشکرا کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا ، ئەعەرەجی وتی، “ئەو سەرکردە عەرەبانە، بریتین لە میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، سەرۆکی ئیمارات، شێخ بن محەمەد بن زاید بن سوڵتان ئالناحیان، سەرۆکی بەحرەین، حەمەد عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، جگە لە پاشای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بن ئەلحوسێن و شازادەی جێنشینی دەوڵەتی کوێت، سەباح خالد ئەلحەمەد ئەلسەباح.
ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بەشداری لوتکەکە ناکات و بەپێی زانیارییەکانی من مەغریب تەنها وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتەکەی نوێنەرایەتی دەکەن.
ناوبراو دووپاتی کردەوە کە "سەرۆکی کاتى سوریا لە ئامادەنەبوونی خۆی ئاگادار کراوەتەوە، هەروەها ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا جێگری دەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد "دەنگۆی ئەم دواییە سەبارەت بە شەرع کە داوای گەرەنتی ئەمریکای کردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکات لەکاتی بەشداریکردنی لە لوتکەی لوتکەدا، درۆیە.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، "سەرجەم رێکارە ئەمنییەکانمان بۆ پاراستنی کۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا تەواو کردووە، سەرجەم ئامادەبووانی لووتکەکە پارێزراو دەبن."
سەباح نوعمان گوتیشی، "ئەوانەی لە لووتکەکەدا بەشدار دەبن، لە هەر پێگە و پۆستێکدا بن، ئاسایشیان پارێزراو دەبێت و رێکاری ئەمنیی تووند بە چەندین شێوە دەگرینەبەر و پلانمان بۆ داناوە."
بەغدای پایتەختی عێراق لە 17ی ئایاردا میوانداری 34ەمین کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دەکات. وڵاتەکە ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە شاندی ٢١ وڵاتی عەرەبی، هەروەها ژمارەیەک شاند و باڵیۆزی بیانی کە بەشداری لوتکەکە دەکەن.
