ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی غەززە دەردەکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سوپای ئیسرائیل ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە  فەرمانی چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی غەززەی دەرکرد، لەوانە نەخۆشخانەی شیفا.

ئەفخای ئەدرەعی وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل لە تویتەر پۆستێکی نووسی و داوای لە دانیشتوانی غەززە لە گەڕەکی ڕمال لە باشووری ئەو ناوچەیە کرد کە ناوچەکە چۆڵ بکەن.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا، کە نەخشەی لەگەڵدایە، ڕایگەیاندووە، "بەهۆی سودوەرگرتن و بەرژەوەندى خۆیان ناوچە مەدەنییەکانی حەماس بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان هێزەکانی ئیسرائیل بە هێزێکی قورس هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە". "دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن."

لەلایەکى دیکەوە بەرگری شارستانی لە غەززە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٢ی ئازارەوە لە بەرەبەیانەوە ٨٠ کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپاى ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچەیە گەمارۆدراوە کوژراون.

ئیسرائیل دوای ئاگربەستی دوو مانگە لە 18ی ئادار لە کەرتی غەززە دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کردەوە.

سەرەتای ئەم مانگە ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل پلانێکی بۆ داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە پەسەند کرد، دوای بانگهێشتکردنی دەیان هەزار سەربازی یەدەگ بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکان و بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی کۆچی خۆبەخشانەی فەلەستینییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار