لە 24 کاتژمێردا ئیسرائیل 100 هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر غەززە

8 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەعاریف ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هێزە ئاسمانییەکان زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین.
سەرچاوەیەکی سووپای ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی مەعاریفی ڕاگەیاندووە، ئەو هێرشە چڕانە لەچوارچێوەی ئەو ئامادەکارییانەدایە کە دەکرێت بۆ ئایندەی کەرتەکە.
دوای هێرشە ئاسمانییەکانیش، مێدیاکانی فەڵەستین ڕایانگەیاند: زیاتر لە 100 کەس بەهۆی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کوژراون و بێ سەروشوێن بوون.
ئەو هێرشەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، باسم نه‌عیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێشنیازێكی بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كان و ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كردووه.
باسم نه‌عیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا توانای نێوه‌ندگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت.
چوارشەممەی ڕابردوو 14ـی ئایاری 2025، لە لوتکەی کەنداو-ئەمەریکی لە ڕیازی پایتەختی سعوودییە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتەیەکیدا گوتی: هیوادارین سەقامگیر و شکۆمەندی بۆ هاووڵاتییانی غەززە بەدەست بهێنن.
