ئیسرائیل هەڕەشە لە حوسییەکان دەکات چارەنووسی سنوارو نەسروڵڵاتان دەبێت 

8 كاتژمێر لەمەوپێش



ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی هەینی دووپاتیکردەوە کە هێرش بۆ سەر بەندەرەکانی یەمەن دەستیپێکردووە و هەڕەشەی تیرۆرکردنی عەبدولمەلیک ئەلحوسی سەرۆکی حوسییەکانی کردووە.

کاتز لە سەر پلاتفۆرمی ئێکس وتی: سوپای ئیسرائیل ئێستا هێرشی کردووەتە سەر بەندەرەکانی یەمەن و زیانی بەرفراوانی داوە کە لە ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆریستی حوسییەکاندان و فڕۆکەخانەی سەنعایش هەروا وێران بووە.

بەپێى ڕاپۆرتى ئاژانسەکان ئەمڕۆ هەینی، سوپاى ئیسرائیل زیاتر لە ١٠ جار هێرش و هەڵمەتى چڕى کردوەتە سەر بەندەری حودەیدە و بەندەری سەلیف لە ڕۆژئاوای یەمەن.

پێشتریش چەند جارێک سوپای ئیسرائیل داوای کردووە ئەو بەندەرانە چۆڵ بکرێن بریتین لە بەندەری رەئس عیسا، بەندەری حودەیدە و بەندەری سەلیف.

لەلایەکی دیکەوە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حوسییەکان دانیان بەوەدا ناوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هەڵمەتەکانیان بۆ بەندەری سەلیف لە ڕۆژئاوای حودەیدە کردووەتە ئامانج، کە حوسییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە و کاڵا و کەرەستەی بیناسازی بەکاریدەهێنن.

نووسینگەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، چەند وێنەیەکى بڵاوکردەوە نیشانى دەدەن کە نەتانیاهۆ و کاتز و زەمیر چاودێری هەڵمەتەکانی ئیسرائیل دەکەن کە بەندەرەکانی سەلیف و حودەیدە لە ەمەن دەکەنە ئامانج

بنیامین ناتانیاهۆى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلیش لەڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: بە هێزێکی زیاترەوە لەحوسییەکان دەدەین، سەرکردایەتییەکەیان و هەموو ژێرخانەکانیان دەکەینە ئامانج کە توانای ئەوەیان پێدەدات زیانمان پێ بگەیەنن.

میدیای ئیسرائیلیش بڵاویکردەوەوە حوسییەکان پێویستیان بە مانگێکە بۆ نۆژەنکردنەوەی بەندەرەکانیان.

بەرپرسێکی ئەمریکیش بە کەناڵی جەزیرەى ڕاگەیاندووە ئیسرائیل پێشوەختە ئاگادارمان ناکاتەوە لە هەموو هێرشەکانی دژی حوسییەکان.

هەروەها میدیاکانی حوسی و ئیسرائیل باسیان لەوە کردووە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و سێ بەندەری یەمەنی لە کەنارەکانی دەریای سوور کردۆتە ئامانج.

تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە، زارەکی گرووپی حوسییەکانی یەمەن، بڵاویکردەوە، هەڵمەتەکان بەندەرەکانی ڕاس عیسا، حودەیدە و سەلیفیان کردۆتە ئامانج کە دەکەوێتە پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن.

کەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سێ بەندەر کە "لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەن کۆنتڕۆڵکراون".
دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە لە تشرینی دووەمی 2023، حووسییەکان هاوسۆزیی خۆیان بۆ حەماس دەربڕی و لەو کاتەوە چەندین جار هێرشیان کردوەتە سەر ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار