وەزیری دەرەوەی سووریا: ئاسایشی سووریا و عێراق پێکەوە هاوبەشن

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، ئاسایشی سووریا هاوبەشە لەگەڵ عێراق و دەڵێت "دەمانەوێت لەگەڵ عێراق هەماهەنگیمان لە سەرجەم بوارەکاندا هەبێت".

پاش گەیشتنی بۆ بەشدارییکردن لە لوتکەی عەرەبی لە بەغداد، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، لە لوتکەی بەغداددا جەخت دەکەنەوە لەسەر نەهێشتنی دەستوەردانە دەرەکییەکان.

شەیبانی دەشڵێت، هیواخوازن عێراق و وڵاتانی عەرەبی پشتیوانیی خۆیان بۆ سووریا دووپاتبکەنەوە، هیواشیخواست، ئەم لوتکەیەی کە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبێت.

شەوی رابردوو، 16ـی ئایاری 2025، وەزیری دەرەوەی سووریا، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لوتکەی عەرەبی، گەیشتە بەغداد و نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن محەمەد بەحرلعلوم، بریکارى وەزیرى دەرەوەی عێراق پێشوازى لێکراوە.

ئەمڕۆ 17ـی ئایاری 2025، خولی 34ـەمین لوتکەی عەرەبی لەژێر ناونیشانی "گفتوگۆ، هاوسۆزی و گەشەپێدان" لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار