وەزارەتی دارایی کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستى مووچە دەنێرێن بۆ بەغدا

7 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، تاکۆتایی ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگى پێنجى فەرمانبەران ئامادەدەکرێت و دەنێرێت بۆ بەغدا.
ماڵپەرى بەغدا ئەلیوەم لەزارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە داوا لەهەموو وەزارەتەکان کراوە، بەزوویی لیستى موچە ئامادەبکەن بۆ ئەوەى ڕەوانەى بەغداد بکرێتـ بۆ ئەوەى تا پێش جەچن پارەى موچە رەوانە بکرێت و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە: وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەڵێنی داوە پێش جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەران بنێرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت خەرج بکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 14ی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی نیسان و سبەینێ یەکشمە کۆتایی دێت بەدابەشکردنى.
لەلایەکى دیکەوە دوینێ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختى لەوەدەکردەوە؛ بەر لەهاتنی جەژنی قوربان موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دابەش دەکرێت.
کەناڵی شەرقییە، لەسەر زرای نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە: بەر لە جەژنی قوربان، موچەی مانگی پێنجی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، دابەش دەکرێت.
لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوسینگەکەی سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی داوە، بە گەیشتنی لیستی موچەی مانگی (5ـی 2025)ـی هەرێم، دەستبەجێ پارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و پێش جەژنی قوربان موچەکەیان بۆ رەوانەبكرێت.
١٣ى ئەم مانگە بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگى چوارى فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
رۆژی سێـی شوباتی 2025 وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای 15 رۆژ كاری بەردەوام لەنێوان شاندە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە تەكنیكیەكان و جێبەجێكردنی داواكاریەكان و ئامادەكردنی خشتەكان لەبارەی لیستی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە سەربازی و ئەمنیەكان و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی، دواجار توانرا هەردوولا لەسەر شایستەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی.
دواتریش ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەران راگەیاند و جەختیكردەوە "بەپێی رێككەوتنیان لەگەڵ بەغداد بۆ ساڵی 2025 كێشەی موچەخۆران چارەسەركرا و كۆتایی هات".
