سەرۆکوەزیرانى هەرێم لە واشنتنە و بەشداری لە کۆڕبەندی وزە دەکات
.jpg)
6 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ئەمریکا و بەشداری لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات، کە بە ناونیشانی داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رۆژى 17ـى ئایار، مەسرور بارزانی و شاندى یاوەرى بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگێشتی حکومەتی ئەمریکا، گەیشتنە واشنتن و بڕیارە، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات، هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانییەوە دەکات.
بەگوێرەى راگەیەندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، تایبەتە بە پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هاوبەشیی ستراتیجیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.
هەروەها بەشداری لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات، بە ناونیشانی داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان، کە دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتەڕوو و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەو کەرتەدا.
سەردانەکەى مەسرور بارزانى بۆ ئەمریکا لە کاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولى چوارەمى لوتکەی تاران، لە ئێرانە و بڕیارە لهگهڵ سهركرده و بهرپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆببێتەوە و پهیوهندییهکانی ئێران لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان و دۆخی ناوچهکه بهگشتی، تاوتوێ بکات.
