عێراق سەرى سوڕماوە لەئامادەنەبونی بەشێك لە سەركردەكان لەلوتكەی عەرەبی

5 كاتژمێر لەمەوپێش
هیشام عەلەوی، بریكاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: چاوەڕوانی ئامادەنەبونی بەشێک لە سەرکردە عەرەبییەکان بووین، بەڵام سەرمان سوڕما لە ئامادەنەبونی هەندێکی دیکەیان.
عەلەوی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا، ئاماژەی بەوەكرد: ئێمە چاوەڕوانی ئامادەنەبونی شا عەبدوڵای ئوردنمان نەدەکرد، بەو پێیەی رێککەوتن هەبوو لەسەر ئەنجامدانی لوتکەی سێ قۆڵی، هەروەها چاوەڕوانی ئامادەنەبونی شای بەحرەینمان نەدەکرد، چونکە بە شێوەیەکی پرۆتۆکۆڵ وا گریمانە دەکرێت پۆستی سەرۆکایەتی لوتکەی رادەستی عێراق بكات.
بریكاری وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاند: رێککەوتن هەبووە کە تێیدا ئامادەبونی پاشاکانی بەحرەین و ئوردن دیاریکرابوو، بەڵام نازانین هۆکاری ئامادەنەبونی سەرکردە و سەرۆکەکان لە لوتکەی بەغدا چییە، بەشێک لە شاندەکانیش وتارەکانیان رادەست كردو ئارەزوی پێشکەشکردنی وتارەکانیان نەکرد، پێویستمان بە کات هەیە بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی ئەم کارە تێبگەین.
وتیشی: رەنگە رێککەوتنی خۆر عەبدوڵا کاریگەری هەبووبێت لەسەر ئاستی گشتی ئامادەبون لە لوتکەکەدا، بەڵام ئامادەنەبونی سەرکردەکان شتێكی سەیربوو بەلامانەوە.
هەردوو لووتکەکە دوێنێ شەممە، لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوون؛ سەرۆک، سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی تێیدا بەشداربوون.
