تەرمی براکەی یەحیا سینوار و 10 لە هاوکارەکانی دۆزرانەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

تەرمی محەممەد سینوار، برای یەحیا سینوار، لەگەڵ 10 لە هاوکارەکانی لەناو تونێلێکدا لە خان یونس، لە باشووری کەرتی غەززە دۆزرانەوە.

یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، محەممەد سینوار، فەرماندەی لیوای خان یونس، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەورووپی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، کوژراوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، محەممەد شەبانە، فەرماندەی لیوای ڕەفەح، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لەگەڵ محەممەد سینوار کوژراوە.

 ئیسرائیل گرتە ڤیدیۆی ئەو ساتەی هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر براکەی یەحیا سینوار لە باشووری کەرتی غەززە بڵاو کردووەتەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکە، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەلایەن دەزگای پەخشی ئیسرائیلەوە بڵاو کرایەوە، ئەو ساتە دەردەخات کە هێرش دەکەنە سەر حەشارگەی ژێر نەخۆشخانەی ئەورووپی لە خان یونس.

دوای ئەوەی ئیسرائیل لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو یەحیا سینواری کوشت، براکەی محەممەد سینوار بووە فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار