نەتانیاهۆ: لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا تەواوی غەززە کۆنترۆڵ دەکەین

7 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، سوپای وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە دەدات، دەشڵێت: هەوڵ دەدرێت لەرێگەی دیپلۆماسییەوە بەر بە برسێتی و قەیرانی مرۆیی لە غەززە بگیرێت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاویکردەوە، جەنگێکی قورس و سەخت لە غەززە لە ئارادایە، بەڵام بەرەوپێشچونی گەورە بەدەست هاتوە.
دەشڵێت: سوپای وڵاتەکەی هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە دەست پێکردوە و وتیشی: سەرکەوتنی کۆتایی پێویستی بە پیداگری و ملنەدان هەیە.
نەتانیاهۆ ئاماژەى بەوەش کردوە، پێویستە لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێکاری دیپلۆماسی، بەر بە برسێتی و قەیرانی مرۆیی لە غەززە بگیرێت.
لێدوانەکەی نەتەنیاهۆ لە کاتێکدایە، کە بڕیاری کۆنترۆڵکردنەوەی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، شەپۆلێکی نیگەرانی لەناو کۆمەڵگەی جیهانی و ولاتانی ناوچەکە لێکەوتوەتەوە و سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکانیش هۆشداریی لە سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورە مرۆیی و کۆمەڵکوژیی لەو ناوچەیە دەدات...
