سی ئێن ئێن: ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

20 كاتژمێر لەمەوپێش



 

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئەمریکا زانیاریی هەواڵگریی نوێی بەدەست گەیشتووە ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنەسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە سی ئێن ئێنیان گوتووە، هێرشی لەم شێوەیە دەرچوونی ئاشکرایە لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، جگە لەوەش دەبێتەهۆی فراوانترکردنی ململانێ و ناکۆکییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش ئەو بژاردەیەیە کە ئەمریکا لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەزە لە ساڵی 2023ـەوە خۆی لێ بەدووردەگرێت.

ئەو بەرپرسانە باسیان لەوەشکردووە، هێشتا روون نییە ئایا سەرکردایەتیی ئیسرائیل لەمبارەیەوە بڕیاری کۆتاییداوە یان نا، لەنێو حکومەتی ئەمریکاشدا ناکۆکی قوڵ لەسەر ئەگەری ئەوە دروستبووە ئیسرائیل بڕیار لەسەر هێرشەکە بدات.

پێشتر ترەمپ هەڕەشەی کردبوو گەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران شکستبهێنن، ئەوا ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی ئێران دەستپێدەکات، مانگی ئازاری رابردوو ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران کرد تێیدا 60 رۆژ دەرفەتی دایە ئێران بۆ رێککەوتن لەسەر دۆسیە ئەتۆمییەکەی، بەڵام وا زیاتر لە 60 رۆژ بەسەر ئەو دەرفەتەدا تێپەڕیووە و هێشتا بەرەوپێشچوون نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار