گرژی لە نێوان وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و گۆلان ڕووی دا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لە دوای ڕەخنە توندەکانی لە بەڕێوەبردنی شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل لە سێشەممەی ڕابردوودا، گرژییەکی زۆر لە نێوان یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و یائیر گۆلان سەرۆکی چەپ و جێگری پێشووی سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل سەریهەڵداوە.

کاتز دووپاتیکردەوە، بەنیازە ڕێگری بکات لە خزمەتکردنی گۆلان لە سوپای یەدەگدا. هەر بۆیە شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا گوتی: هەڵسوکەوتی گۆلان ناوبانگی سەربازانی ئیسرائیلی لەکەدار کردووە بە دانانی تۆمەتی نابەرپرسانە و درۆ بەرامبەریان.

هەروەها ڕوونیشیکردەوە، گۆلان بڕیاریداوە فەرمان بە سوپا دەربکات کە بانگی نەکات بۆ خزمەتی یەدەگ، لەگەڵ ئەوەش دا ڕێگری لە پۆشینی جلوبەرگی سوپا و چوونە ناو بنکە سەربازییەکانیش بکرێت.

گۆلان لە وەڵامدا دەڵێت: دوایین جار کە جلوبەرگی سوپام لەبەر کرد لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بوو، کاتێک بەرەو باشوور ڕۆیشتم بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی دوای شکستە ترسناکەکەی ئەمنیی حکوومەتەکەت.

ڕاشیگەیاند "بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی هەموو کارێک کە لە توانایدا بێت بۆ ئیسرائیل و ئاسایشەکەی".

لەلایەکى دیکەوە رۆژنامەى يوديعۆت ئەحرۆنۆت لە سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە گرژى لە نێوان پەرلەمانتار عميت هلێڤى و یسرائیل كاتس وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەى کنێست دروست بووە.

رۆژنامەکە دەڵێت هلێڤى بە وەزیرى بەرگریی ئیسرائیلى گوتووە؛ هیچ پلانێکت بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتى حەماس لە غەزە نییە. ئێمە 20 مانگە بە پلانێکى شکستخواردووەوە شەڕ دەکەین، بۆیە ناتوانین کۆتایی بە حەماس بهێنین

هلێڤی وتوشیەتى لە هەموو شەڕەکانى پێشتر دەمانتوانى چۆن دوژمن لەناوبەرین، بەڵام ئێستا ناتوانین حەماس لەناوبەرین، دەمانتوانى لەماوەى دوو مانگدا حەماس لەناوبەرین، بەڵام نەمانکرد، ئەوەش بەهۆى بێ پلانییەوە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار