شەرع لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوویەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا،  لەسەردانێکی لەناکاودا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆککۆمار لە ئیستەنبوڵ کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی هەواڵگریی تورکیا (میت) ئامادەبوون، هەروەها ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و بەشێک لە بەرپرسانی دیکەش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ بەرپرسێکی ئیسرائیلی  ئاشکرای کرد کە تورکیە ڕۆڵی هەبووە لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی نێوان نوێنەرانی ئیدارەی نوێی سوریا و لایەنی ئیسرائیلی. هەروەها ڕوونیکردەوە کە ئەم کۆبوونەوانە "ئەرێنی" بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی سوریا ئاماژەی نیازپاکی پێشکەشکردووە کە دواتر بەرامبەریان دەبێتەوە.

مانگی ڕابردوو تورکیا و ئیسرائیل گفتوگۆیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوە لە سووریا ڕوونەدات، بەتایبەتی لەکاتی پەرەسەندنی ڕۆڵی تورکیا لەو وڵاتە، کە تەلئەبیب نیگەرانی خۆی لەو وڵاتە دەربڕی.

ئەنقەرە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە پشتیوانیکردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە دژی ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەد.

ڕۆڵەکەی زیاتر گەشەی کرد لە دوای ڕووخان و هەڵاتنی ئەسەد بۆ ڕووسیا، چونکە لە ڕووی دیپلۆماسی و سیاسییەوە چالاکی کرد لە پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار