بەریتانیا.. چوار گەنجی کورد بەهۆی پاڵپشتی لە د.اع.ش سزادران

8 كاتژمێر لەمەوپێش
چوار گەنجی کورد لە بەریتانیا بەهۆی پاڵپشتی لە داعش و بڵاوکردنەوەی دیمەنی سەربڕین و توندوتیژی، سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
سێ لەو کەسانە خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی(تێ. میم ، را.سین ، عەین.ئەلف) لەگەڵ کەسێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (میم.حا).
ئەمانە بەهۆی پڕوپاگهنده بۆ داعش لە گرووپێکی واتسئەپ دەستگیرکران کە دیمەنی سووتاندنی خەلکی و سەربڕینیان بڵاوکردووە.
بە گوێرەی راپۆرتی دادگا، دادوەری دۆسیەکە رەخنەی توندی لە یەکێک لەم تۆمەتبارانە گرتووە، لەبەرئەوەی ژیانێکی رۆژئاوایی ژیاوە، کەچی دژی بنەماکانی کۆمەڵگەی رۆژائاوایی جوڵاوەتەوە، بیری توندڕەوی هەڵگرتووە، کەچی سهردانی یانه شهوانهکانی کردووە و هاوڕێی هاوڕەگەزخواز و لەشفرۆشی هەبووە، لەگەڵئەوەشدا به نهێنی، ڤیدیۆی سهربڕین و سووتاندنی سهربازانی بڵاودهکردهوه و پهیامی پشتگیری لە داعشی بۆ ئهندامانی گرووپێک ناردووە.
ئهم گرووپه ساڵی 2022 دامهزراوە و دوای ساڵێک گرووپهکه ئاشکرابووە کاتێک تۆمەتبار(عەین.حا) له فڕۆکهخانه دهستگیرکراوە.
ئامەن کاتێک ڤیدیۆی سوتانیان بۆ یەکتری ناردووە، لەگەڵێدا نووسیویانە “برژاندنی تیایە، بەتامە.”
تۆمەتبارە رۆژهەڵاتییەکە لەبەردەم دادوەر گوتویەتی، ساڵی 2015 هاتوومەتە بەریتانیا بەهۆی ئەوەی مەلا شوان چەکداری ناسراوی داعش، قورئانی فێرکردووم و ناتوانم بگەڕێمەوە کوردستان و ژیانم لە مەترسیدایە. دادوەرەکە پێی دەڵێت: تۆ کەسێکی دووڕووی بەهۆی ئەوەی بە کلتوری رۆژئاوایی دەژیت بەڵام دەتەوێت ئەو کەلتوورە لەناو ببەیت.
ئێستا ههر چوار گەنجە کوردەکە لە نێوان چوار بۆ 12 ساڵ سزای زیندانیان بهسهردا سهپێنراوە.
