حسحس تیکتۆکچیە بەناوبانگەى عێراق دەستگیرکرا

7 كاتژمێر لەمەوپێش
عیناد خالد ناسراو بە (حسحس) کەسایەتیی دیاری عێراقیی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک ئەمڕۆ لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە، بە تۆمەتى لایڤەکانی نەگونجاوەو بابەتى خراپ بڵاودەکاتەوەو لەگەڵ کۆمەڵگەدا ناگونجێت.
سهرچاوهیهك لەوهزارهتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: دوای گرتنهبهری ڕێوشوێنی یاسایی لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی عێراقەوە، فەرمانی دهستگیركردن بۆ (حسحس) دەرچووەو
ئەمرۆ شەممە هێزێکی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوە و بانگەشەکردنی ناوەڕۆکی ناشرین لە سۆشیال میدیا.
سەرچاوەکە ئەوەشى خستوەتەڕوو ئۆپەراسیۆنەکە بەگوێرەی ڕێکارە یاساییەکان ئەنجامدراوە و بەشێکە لە زنجیرەیەک ڕێکار کە وەزارەت دەیگرێتەبەر بەرامبەر ئەوانەی سەلمێنراون کە بەشدارن لە بڵاوکردنەوەی ماددە کە پێچەوانەی ئادابى گشتی و بەها کۆمەڵایەتییەکانن.
چەند مانگێکە فەرمانی دەستگیرکردنی (حسحس) دەرچووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لیژنەیەکی تایبەتمەنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەچاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکراوەی نەشیاو دەرحەق بەکۆمەڵگە دێت و ئەم تیکتۆکەرە دیارەی عێراقیش بووە نێچیری لیژنەکە، بڕیارەکە جێبەجێبکراو حسحس یش دەخرێتە کونجی زیندانەوە.
لەسەرەتای ساڵی ڕابردووەوە، وەزارەتی ناوخۆو ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردن و لێپرسینەوە لەو کەسایەتییانەی سۆشیال میدیا دەستپێکردووە کە بڵاوکراوەکانیان دوورە لەداب و نەریتی کۆمەڵگە.
